ڕاپۆرتی گوڵانی 2005

 

کۆمه‌ک له گه‌ڕه‌کی «ئاوره‌کان» ی شاری که‌رکووک بنکه‌ی «له‌یلا زانا» ی دامه‌زراندووه بۆ نه‌هێشتنی بێسه‌وادی له نێو خانمانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا.

ڕۆژی 16-03-2005 له‌م بنکه‌یه‌دا – به هاوکاری  ڕێکخراوی «چاودێریی مافی دایکایه‌تی ومنداڵان» - خولێکی تایبه‌تی به Khase_20050423_1.JPG«دیموکراسی و مافی مرۆڤ» کرایه‌وه و یه‌ک مانگ به‌رده‌وام بوو. په‌نجا و دوو که‌س به‌شداری ئه‌م خوله بوون. ئێواران بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات (له جواره‌وه هه‌تا شه‌ش) له لایه‌ن مامۆستایان «نیشتمان محه‌مه‌د ڕه‌شید» و «نه‌جیبه عومه‌ر  ئه‌حمه‌د» ه‌وه وانه‌ی تێدا ده‌گوترێته‌وه.  

ئه‌م بنکه‌یه ڕۆڵێکی گه‌شی هه‌یه له‌م بواره‌دا و به‌رده‌وام به‌شداری تازه ڕووی تێ ده‌کات.

 

 

 

له گه‌ڵ ڕێزدا

گوڵانی دوو هه‌زار و پێنج

شێرزاد عه‌بدوڵڵا

به‌رپرسی کۆمه‌کی که‌رکوک / کوردستان 


 

ڕاپۆرتی که‌رکووک 02-09-2005

 

بنکه‌ی خاسه

·       خولی فێربونی کۆمپیوته‌ر به دوو گروپ به به‌شداری 35 خوێندکار بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ.

·       خولی ئنگلیزی و مۆسیقا  بۆ لاوان به به‌شداری 25 خوێندکار بۆ ماوه‌ی مانگێک

·       کردنه‌وه‌ی دوو خولی تازه‌ی کۆمپیوته‌ری به دوو گروپ بۆ لاوان به به‌شداری 38 خوێندکاری له کۆتایی ئه‌م مانگی  ته‌واو ده‌بێت .

·       وه‌رگرتنی پڕۆژه‌یه‌ک له رێکخراوی NPA  بۆ ژنان به ناونیشانی «هۆشیار کردنه‌وه‌ی ژنان به مافه‌کانیان» بۆ ماوه‌ی مانگێک له به‌رواری 21/8/2005 تا به‌رواری 21/9/2005.

·       به‌شداری کردنی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی که‌رکووک له workshop  له لایه‌ن رێکخراویACISP  ئه‌نجام درا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ  بابه‌تی خوله‌که «ڕێکخستنی تۆڕی رێکخراوه‌یی».

 

بنکه‌ی له‌یلا زانا

·       به‌رده‌وامی خولی  نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ ژنان که  ئێستا له قۆناغی دوو دان .

·       کردنه‌وه‌ی خولی مافی مرۆڤبه هاوکاری سه‌نته‌ری په‌نا بۆ ژنان بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ .

 

بنکه‌ی گه‌شبین (په‌نجا عه‌لی)

·         به‌رده‌وامی خولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ ژنان که ئێستا له قۆناغی دوو دان .

·         کردنه‌وه‌ی خولی مافی مرۆڤ به هاوکاری «سه‌نته‌ری په‌نا» بۆ ژنان بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ  .

·         کردنه‌وه‌ی خولی ڕیندۆ بۆ مناڵان  بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ.

·         کردنه‌وه‌ی خولێکی به‌هێز کردن بۆ خویندکارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌ی گوڵان له گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم بۆ 3 وانه  ئنگلیزی و بیرکاری و زانست بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ.

·         کردنه‌وه‌ی سێ خول بۆ منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی: ئنگلێزی و دروومان و ڕیندۆ - له گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوه بۆ ماوه‌یی مانگێک.

 

 

له گه‌ڵ ڕێزدا بۆ هه‌مو لایه‌ک

 شێرزاد عبدالله عمر

به‌رپرسی کۆمه‌کی که‌رکووک



ڕاپۆتی چالاکییه‌کانی کۆمه‌ک / که‌رکووک

 
 

ڕاپۆرت مانگی ژولی / تهمووز:

·         بنکه‌ی خاسه: دوو خولی کۆمیوته‌ر، دوو خولی مۆسیقا، دوو خولی ئینگلیزی و یه‌ک خولی ڕندۆ (خولێکه بۆ منداڵان له‌سه‌ر چیرۆکه‌کانی سیدی ڕندۆ).

·         گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوا به هاوکاریی سه‌نته‌ری لاوانی کوردستان: خولی ئینگلیزی و خولی ڕندۆ.  

·         له‌یلان / سی کیلۆمه‌تر ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک / به هاوکاری سه‌نته‌ری لاوانی له‌یلان: خولی ئینگلیزی.

·         بنکه‌ی له‌یلا زانا له شاری که‌رکووک: خولی مافی مرۆڤ و خولی نه‌هێشتنی بێسه‌وادی به‌رده‌وامه. خوێندکاران چوونه‌ته پله‌ی دووه‌م. خولی ته‌یبه‌ت به مافی منداڵ ده‌ستی پێ کردووه. چووینه‌ته خانوویه‌کی تازه کرێکه‌ی مانگی سه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دیناره.

·         بنکه‌ی په‌نجاعه‌لی: لێره‌ش خولی نه‌هێشتنی بێسه‌وادی به‌رده‌وامه و گه‌یشتۆته پله‌ی دووه‌م. هه‌تا ئێستا له نێو چادردا کارمان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا به هاوکاریی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی که‌رکووک و ڕێزدار کاک حه‌سیب ڕۆژبه‌یانی خانوویه‌کی کرێمان ده‌ست که‌وتووه و کاری تێدا ده‌که‌ین. پێویستمان به ده‌زگه‌ی فێنکه‌ره‌وه‌یه چونکه ئێره زۆر گه‌رمه.


Kerkuk_Stavanger_200510_05.JPG 

له مانگی ژونی / حوزه‌یراندا ئه‌م کارانه کراون:

·       خولی ڕندۆ خولێکی شانۆگه‌رییه په‌یڕه‌وی سیدی ڕندۆ ده‌کات له کۆمه‌کی سوید بۆمان هاتووه. ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی مانگێکه. ڕۆژێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی و ڕۆژێک بۆ  شی کردنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ڕندۆیه. چیرۆکه‌کان پرۆڤه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌بنه بابه‌تی نواندن. ئه‌م خوله له بنکه‌ی خاسه‌ی کۆمه‌کی که‌رکووکه به به‌شداری سیوپێنج خوێندکاری سه‌ره‌تایی به‌رده‌وامه.

·       ڕێکخراوی کازیوه‌ی منداڵان به نیازن فێستیڤاڵێک ساز بکه‌ن بۆ منداڵان ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ک به سێ چیرۆکی ڕندۆ وه‌ک دکتۆر ڕندۆ، ڕندۆ و گوڵێ، له چیرۆکستان و ئامۆژگاری ڕندۆ بۆ منداڵان - به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه ده‌که‌ین. به‌نیازین له ستۆدیۆی ته‌له‌ڤزیۆنی که‌رکووک وینه‌ی هه‌ردوو چیرۆکه‌کان تۆمار بکه‌ین.  به‌ڵام ئێمه سه‌رجه‌م به‌شداربوانی خوله‌که‌مان ڕاهێناوه به سه‌رجه‌م چیرۆکه‌کانی سیدییه‌که .

·       له‌گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوا خولێکی تازه‌ی ڕندۆ و خولێکی زمانی ئینگلیزی کراوه‌ته‌وه. له‌م خولانه‌دا بیست و پێنج منداڵ به‌شدارن.

·       له ناوچه‌ی ناحیه‌ی له‌یلان که پازده کیلۆمتر له شاری که‌رکووک دووره خولێکی ئینگلێزیمان کرده‌وه به هاوکاریی بنکه‌ی لاوانی له‌یلان به به‌شدار سی خوێندکار بۆ قۆناغی سه‌ره‌تای .

·       له 26/06/2005 دا، له گه‌ره‌کی ڕزگاریی شاری که‌رکووک دوو خولی ئینگلیزیمان کۆتایی پێهات به هاوکاریی بنکه‌ی لاوانی گه‌ره‌کی ڕزگاری به به‌شدار شێست خوێندکار ئه‌م خوله بۆ منداڵان و ژنان بوو .

·       له 28/06/2005 دا هونه‌رمه‌ند خاتوو تارا ڕه‌سوول سه‌ردانی بنکه‌ی خاسه‌ی کرد به هاوڕێیه‌تی محمد عوسمان و کاک مسته‌فا که‌ریم له کۆمه‌کی سلێمانییه‌وه و به‌‌ ئاماده‌بونی خاتوو سانا سه‌لیم ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ.

·       له‌گه‌ڵ خاتوو ژوان زه‌نگه‌نه و کاک حه‌سه‌ن فه‌یزوڵڵا – نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی که‌رکووک / سوید- سه‌ردانی خوله‌کانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریمان کرد له گه‌ره‌کی په‌نجا عه‌لی، بنکه‌ی له‌یلا زانا و سه‌ردانی ئوستانداری که‌رکووک و رێکخراوی «ڕ. تی. ئای».

·       به‌نیازین خولی ڕندۆ بۆ گه‌ڕه‌که‌کانی تری شارکهمان بکه‌ینه‌وه به‌م زوانه.


 وێرای ڕێز

شێرزاد عبدالله عمر

به‌رپرسی کۆمه‌کی که‌رکووک

01/07/2005

 

ڕاپۆرت مارتی 2005 ی که‌رکووک

LeylaZana_20050423_4.JPG 

سڵاو ئازیزان،

ئه‌مڕۆ 29.03.2005  به هاوکاری کۆمه‌کی سلێمانی سه‌ردانی کۆمه‌کی که‌رکووک مان کرد.

1- له سه‌نته‌ری خاسه خولی کۆمپیوته‌ر به‌رده‌وامه و خولی ئینگلیزیش له مانگی داهاتودا ده‌ست پێ ده‌که‌ن.

 

2- له‌گه‌ڵ مامۆستا له‌میعه و کاک شێرزاد عه‌بدوڵا که به‌رپرسی کۆمه‌کی که‌رکووکه، سه‌ردانی ناوچه‌ی په‌نجا عه‌لی - مان کرد. زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ئاواره‌ی گه‌ڕاوه‌ن و زۆربه‌یان له ژێر چادر دان، نزیکه‌ی ٨٥٠٠ ماڵن.

مامۆستا له‌میعه هاوکاری کۆمه‌که و له بواری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا مامۆستایه، زۆر هه‌وڵی داوه که بنکه‌یه‌کیش بۆ ئاواره‌کانی ئه‌م گه‌ره‌که دروست بکات، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌کاندا ڕێکه‌وتووه و زه‌ویه‌کی بۆ دابین کردوه، له هه‌مان کاتدا هه‌وڵی وه‌رگرتنی سێ چادری داوه که وه‌ری بگرێت بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌که.  پێی باش بوو که کۆمه‌ک هاوکاریان بکات بۆ دابینکردنی موچه‌ی سێ مامۆستا بۆ بنکه‌که، که بتوانن هه‌ر قۆناغی به شه‌ش مانگ ببڕن. واته به دوو ساڵ و نیو هه‌ر پێنج قۆناغه‌که ببڕن، موچه‌ی مامۆستاکانیش مانگی ده‌کاته نزیکی سه‌د دۆلار.

 

3- پاشان سه‌ردانی مه‌کته‌بی نێرگزی کچان - مان کرد. کۆمه‌ک لێره‌دا سه‌رقاڵی دروست کردنی کتێبخانه‌یه‌که بۆ مه‌کته‌به‌که. ئه‌م مه‌کته‌به 750 خوێندکاری تیدایه، ده‌وامێکی تریشی تیادایه که ئه‌مانیش نزیکه‌ی ٧٥٠ قوتابین. ژووری کتێبخانهکه‌‌ زۆر باشه، بۆیاخ کراوه و ئاماده کراوه، له‌م ڕۆژانه‌دا کاره‌کانی ته‌واو ده‌بێت، هه‌ندێک داواکاریان هه‌یه بۆ ئه‌م کتێبخانه‌یه، له‌وانه‌ش ساردکه‌ره‌وه، کتێبی باش، مێزێک بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له کتێبخانه‌که داده‌نیشێت بۆ هه‌ردوو ده‌وامه‌که، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی کوردستان.

ئه‌م کتێبخانه‌یه کۆمه‌ک بۆ هه‌ردوو مه‌کته‌به‌که دروست ده‌کات. نزیکه هه‌زار و پێنجسه‌د خوێندکار سوودی لێ وه‌رده‌گرن.

 

4- له مه‌کته‌بی ئاری - ناوه‌ندی له گه‌ڕه‌کی شۆڕجه خولی ڕاهێزان بۆ شه‌ش وانه کراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ که ٢٠٠ دۆلاری تێده‌چێت.

5- کۆمه‌ک له گه‌ڕه‌کی ئاواره‌کانی فه‌یله‌ق بنکه‌ی هه‌یه به ناوی بنکه ئاواره‌کان. ئه‌م بنکه‌یه له مانگی فێبروارهوه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئیلهام کارایه. لێره وانه‌ی زمانی کوردی ده‌گوترێته‌وه و نزیکی په‌نجا ژن و کچ ده‌وامی لێ ده‌که‌ن. خوله‌که‌یان له 19-02-2005 ده‌ستی پێ کردوه و ئێستا هه‌مویان ده‌توانن بخوێننه‌وه. پێشکه‌وتنێکی زۆر باشیان پێوه دیاره. کۆمه‌ڵێک داواکاریان هه‌بوو وه‌ک دابین کردنی ئاوی سارد له هاویندا له گه‌ڵ ساردکه‌ره‌وه.

 

5- سه‌دانی قوتابخانی کاوه مان کرد بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبخانه‌یه‌ی که کۆمه‌ک له زستانی ئه‌م ساڵدا بۆی دروست کردن. سیستێمێکی زۆر جوانی بۆ دروست کراوه بۆ قه‌رزکردنی کتێب. ژماره‌ی کتێبه‌کان که‌من و پێویستیان به کتێبی زۆرتره.

 

سه‌رنجێکمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وامه‌که‌ی تری ئه‌م مه‌کته‌به که مه‌کته‌بی بهرتهکیهیه سود له‌م کتێبخانه‌یه وه‌رناگرن چونکه هه‌تا ئێستا که‌سیان نه‌توانیوه دابین بکه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره. داوامان لێ کردن که به زوترین کان ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

خوێندکاران کتێب قه‌رز ده‌که‌ن و زۆر پێیان باشه و داوای کتێبی زیاتر ده‌که‌ن.

 

6- له سه‌ردانه‌که‌ی مه‌کته‌بی نێرگز و کاوه‌دا، سه‌ردانی پۆله‌کانمان کرد بۆ سه‌یرکردنی وانه‌ی کوردی له پۆلی یه‌که‌م و دووه‌می ناوه‌ندی. ئه‌و کتێبه‌ی که کۆمه‌ک چاپی کردووه بۆ مه‌کته‌به‌کانی که‌رکووک و له هه‌شت مه‌کته‌بدا سوودی لێ ده‌بینرێت و ده‌خوێنرێت. زۆر جێگای دڵخۆشیه که له‌ناو که‌رکووکدا نزیکی دوو هه‌زار خوێندکاری شاری که‌رکووک و پێنجسه‌دی ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک (بۆ نموونه خانه‌قین و خورماتوو) فێری خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی بوون له‌و کتێبه‌ی که کۆمه‌ک بۆی دابین کردبوون.

 

 

کتێبی خوێندنه‌وه‌ی کوردی بۆ که‌رکووک

 

جێگای تێبینیه که کۆمه‌ک ده‌بێت کتێبێکی کوردی دیکه ئاماده بکات بۆ ساڵی داهاتوو، چونکه پێداویستیی زۆره و خوێندکاران داوای ده‌که‌ن.

 

Karwan Arif

Kerkuk - Kurdistan

2005-03-29


 

ڕاپۆرتی کۆمه‌کی که‌رکووک

ژانیوهریی دوو هه‌زار و پێنج

 

دۆستانی ڕێزدار

·        Kerkuk_Stavanger_200510_09.JPGکتێبی «خوێندنه‌وه‌ی نوێ» ی پله‌ی ناوه‌ندی له سلێمانی چاپ کرا. سه‌رله‌به‌ر دوو هه‌زار و پێنجسه‌د کتێب بوون. له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌یشته‌نه که‌رکووک و به‌سه‌ر هه‌شت مه‌کته‌ب و دوو ڕێکخراوی ژنانی نێو شاری که‌رکووکدا دابه‌ش کران.

·        کتێبخانه‌که‌ی نێو مه‌کته‌بی کاوه‌ی ناوه‌ندی دامه‌زرا. ژماره‌ی کتێبه‌کان که‌من و پێویستیان به کتێبی دیکه هه‌یه.

·        له گه‌ڕه‌کی ئاواره‌کان، خانوویه‌کی دوو ژووریمان ده‌ست که‌وتووه. نیازمان وایه به‌م زووانه کۆمه‌ک له‌وێش دامه‌زرێنین.

·        پلان بۆ خولی خوێنده‌واری (نه‌هێشتنی بێسه‌وادی) له گه‌ڕه‌کی: ئاواره‌کان، شۆرجه و ئیمام قاسم دانراوه. له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌ست پێ ده‌که‌ین.

·        دانیشتوانی گهڕکهی غه‌رناته داواین لێ کردین خولی زمانی کوردی بکه‌ینه‌وه بۆ خوێندکارانی پله‌ی ناوه‌ندی. ئه‌ویش ساز بوو.

·        لاوان زۆرن ماوه‌یه‌که له خوێندن دابڕاون. بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه به‌ر خوێندن ده‌بێ پاره بده‌ن. هه‌یه باری ئابووری لاسه‌نگه و بۆی نادرێ. ئایه ده‌کرێ هاوکاریی ئه‌و لاوانه بکه‌ین؟

 

هیوام شادی و سه‌رکه‌وتنی گشتتانه

شێرزاد عه‌بدوڵڵا

نوێنه‌ری کۆمه‌ک

که‌رکووک / کوردستان

12-01-2005