ڕانیه‌ - ژانیوه‌ریی 2005

له هاوینی دوو ههزار و چواردا، به مهبهستی ئاشنابوون به سیستهمی فێركاریی سكهندناڤیا،  سهید خالید مهستهفا، بهرپرسی كۆمهكی بیتوێن، لهگهڵ دوو مامۆستای پڕۆژهی كهندهكهوه سهردانی سوید و نهرویجیان كرد. پاش گهڕانهوهیان ههوڵیان دا پڕۆژهیهك هاوشێوهی كهندهكهوه له دهڤهری بیتوێن پیاده بكهن، له پاییزی ههمان ساڵدا پڕۆژهی ڕانیه له گوندی دهڵاڵانی سهر به ڕانیه دهست بهكار بوو.

 

 

ڕاپۆرتی ژانیوهریی دوو ههزر و پێنج

 

پاش گهڕانهوهم له سهفهرهكهی ئهوروپا، له گهڵ بهرپرسانی پهروهردهی ڕانیه چهند جارێك دانیشتم و باس له سیستهمی فێركاریی سكهندناڤیا كرا و ڕاوێژێكی باشمان بوو دهربارهی بارودۆخی مهكتهبهكانی ئهم دهڤهره. پاشان لهسهر داوای پهیمانگهی پێگهیاندنی مامۆستایان- ڕانیه له 27-10-2004 دا، له هۆڵی كازێوه، سیمینارم بۆ خوێندكارانی بهشی كوردی گێڕا. باس له سهردانهكهی ئهورووپا كرا، سیستهمی فێركاری و پهروهرده و شێوازی وانه گوتنهوه له سكهندهناڤیا كرایهبابهتی گفتوگۆ. ههر زوو كهوتینه خۆمان بۆ ههموار كردنی ههلومهرجی لهبار بۆ كار كردن. گهڕاین بۆ مهكتهبێك پرۆژهیهكی نموونهیی تێدا پیاده بكهین. به ڕێنمایی له پهروهردهی ڕانیه مهكتهبی دهڵاڵانی سهرهتاییمان دهست نیشان كرد. ژێهاتی و دڵسۆزیی مامۆستایان و بهڕێوهبهری ئهم مهكتهبه، ههر زوو، خۆی نواند. سهردانی بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی ڕانیهمان كرد. ئهوانیش ههموو به گهرمی پێشوازییان له كارهكان كرد و بهڵێنی هاوكاری و كارئاسانییان دا.

 

دهڵاڵان

·         كورسی و مێزی تایبهت بۆ پۆلی شهشهم كڕا. ئهندازهی كورسی و مێزی پۆل، له مهكتهبهكانی كوردستان، ههر ئهوهیه كه ههیه، خوێندكاری پۆلی شهشهم ههر ئهوهی بهر دهكهوهێت كه له پۆلی یهكهمدا ههیبووه. دهڵێی منداڵ گهوره نابێ!

·         ڕۆژی 31-10-2004 دووباره سیمینارێكی دیكه بۆ خوێندكارانی هێژای پهیمانگهی مامۆستایانی ڕانیه ساز كرا. نێزیكهی سهد خوێندكار ئاماده بوون. باسهكانی ئهمجاره بریتی بوون له سیستهمی فێركاریی سكهندهناڤیا، پیاده كردنی دێمۆكراتی لهمهكتهبدا و ڕۆڵی مامۆستا و مهكتهب له پێشخستنی كۆمهڵگهدا.

·         له ئهنجامدا خوێندكاران و كۆمهك ڕێك كهوتن لهسهر بنیات نانی كتێبخانهیهك بۆ پهیمانگهی مامۆستایانی ڕانیه.

·         مامۆستایانی دهڵاڵان سهردانی پرۆژهی كهندهكهوهیان كرد. ئهزموونی ساڵێكی پرۆژهكهیان له نزیكهوه بینی و به هاوكاریی مامۆستایانی كهندهكهوه كهوتنه بهرنامهڕێژی.

 

 شێوازی كاركردن له پڕۆژهكهماندا

·         له مهكتهبی دهڵاڵان پۆلی یهكهم و دووممان گرته ئهستۆ. كورسی و مێزی تازه بۆ پۆلهكان دابین كرا. پۆلهكان فهرش كرا و له ههر پۆلێكدا دوو كۆمپیوتهر دانراوه بۆ ئهوهی خوێندكاران سوودیان لێ وهربگرن.

·         گرنگیهكی زۆر دهدرێت به ڕاگرتنی پاك و خاوێنی خوێندكار و پۆل و مهكتهبهكهش. 

·         تهندروستی منداڵهكان جێی سهرنجه. ههرمنداڵهی فڵچه و دهرمانی دراوهتێ بۆ ئهوهی ددانهكانی به پاكی ڕابگرێت، فلیمی تایبهتیان ههیه بۆ ئهم بابهته، كه دكتۆر سازان له نهرویج بۆی ناردوین. ڕێنمایی تهندروستیشیان دهدهینێ و فێریان دهكهین.

·         بهرنامه تایبهتمان ههیه بۆ ڕاهێنانی خوێندكاران له بواری كۆنترۆڵی ههست و ڕهفتار. بۆ نهرمی و لهیهك گهیشتن و ههڵسوكهوتی ئاشتییانه. خوێندكار ڕێزی تایبهتی لێ دهگیری و فێری ڕێز گرتن، نهترسان، شهرم نهكردن و ئازادی دهربڕین دهكرێت.

·         كار دهكهین بۆ سازدانی گهشتێكی خوێندكاران بۆ دهوروبهری نێزیك مهكتهبهكه.  ڕهزامهندی دایكوباوكانیشمان وهرگرتوه.

·         له پاش نیوهی ساڵ پیشانگهیهك دهكهینهوه بۆ منداڵان.

 

بهشێوهیهكی گشتی پێشكهوتنێكی تهواو له ههڵسوكهوتی قوتایهكاندا بهدی دهكرێت. ههم له نێو خۆیاندا و ههم بهرانبهر مامۆستاكان. مامۆستاكانیش زۆر به نهرمی و لهسهره خۆ ڕهفتار لهگهڵ قوتابیهكاندا دهكهن. تووڕهبون و توندوتیژی لهم پڕۆژهیهدا جێی نابێتهوه.

 

مانگی ڕابوردوو مامۆستایانی مهكتهبی كهنهكهوه سهردانی مهكتهبی دهڵاڵانیان كرد. ههر ههمان مانگ خوێندكارانی پهیمانگهی مامۆستایان سهردانیان كردین ههتا له نزیكهوه پڕۆژهكهمان ببینن،  زۆر پێیان باش بوو.

شایانی باسه ئهم پڕۆژهیه تهنها دوو مانگه پیاده دهكرێت، كاری زۆری دهوێت بهڵام ئهنجامی گهشی ههر له ئێستهوه دیاره.

 

كۆمهك لهم ناوچهیهدا ههلێكی باشی بۆ ڕهخساوه. كهسانی هۆشیار و لێهاتوو ههموو ئامادهگییهكیان تێدایه بۆ خزمهتی ناوچهكهی خۆیان. پڕۆژی دهڵاڵان دهنگێكی زۆری داوهتهوه لهم دهڤهرهدا. ههفتانه سهردان دهكرێت له لایهن خهڵكی ئاسایی و مامۆستایانهوه. لهبهر ئهوه هیممهتێكی زۆری دهوێت له ئهوروپاوه بۆ بهردهوام بوون و پێشخستنی پرۆژهكه.

 

له دیسهمبهری پاردا تهلهڤزیۆنی ئازادی بهرنامهی تایبهتیان بۆ ساز كردین دهربارهی پرۆژهی دهڵاڵان. نزیكهی دوو سهعات و نیو ڕاستهوخۆ باس له كۆمهك كرا. بهرنامهكه لهسهر داوای خهڵك دووباره پهخش كرایهوه.

 

تێبینی

مهكتهبی دهڵاڵان شهش پۆله. پڕۆژهكهمان له پۆلی یهكهم و دووهمه.. منداڵهكانی دیكه مهكتهبهكه ههست به ناخۆشیهك دهكهن، وهرن هیممهتێك بكهین بۆ ئهوهی پرۆژهكه ههموو مهكتهبهكه بگرێتهوه‌‌.

 

خالید مسته‌فا

ڕانیه، كوردستان