مامۆستای بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو»ی بەڕێز:

بەخێر بێن بۆ بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو»!

 

لە ساڵی 1987 ەوە هەزاران ڕێبەری پۆل و جڤات لە سەرانسەری ئەمریکای باکوور و وەڵاتانی زەریابەدەر بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو: دەربارەی بەربەستن لە توندوتیژی» بەکار دەهێنن بۆ فێرکردنی هونەری جڤاکی- هەستەکی، تۆش بەخێر بێیت.

هونەری خۆ پاراستن یەکەمین هەنگاوی بەرگرتنە منداڵ فێری دەبێت بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆی. «هەنگاو بە هەنگاو» لە ڕێی ڕاهێزانی توانای جڤاکیی منداڵ و کەمکردنەوەی دڕییان هاوکارییان دەکات ڕووە سەلامەتی و خۆشگوزەرانی. هەر ئەمەشە بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو» دەکاتە بەرنامەیەکی پارێزکار لە سیستەمی فێرکاریدا.

منداڵ لە بەشی یەکەمدا «ڕاهێنانی هاوسۆزی (ئیمپاتی)»، فێر دەبێت:

-       هەستی خۆ و هەستی بەرانبەر دیاری بکات.

-       ڕوانگەی بەرانبەر بگرێت.

-       وەڵامی هاوسۆزانەی بەرانبەر بداتەوە.

 

منداڵ لە بەشی دووەمدا «جڵەوگرتنی جرپنی و چارەی کێشە»، فێر دەبێت:

-       تەکنیکی چارەی کێشە لە بارودۆخی چڤاکیدا پیادە بکات.

-       توانای ڕەفتارەکی - جڤاکی بەکار بهێنێت.

منداڵ لە بەشی سێیەمدا «جڵەوگرتنی تووڕەیی»، فێر دەبێت:

-       هەستی تووڕەیی بناسێتەوە.

-       توانای ڕەفتارەکی بۆ خۆ ئارامکردنەوە و بیرکردنەوە بەکار بهێنێت.

 

شێوازی ئەم بەرنامەیە ئاسانە، فۆتۆ، ڤیدیۆ و چیرۆکەکان گیان بە بەری چەمکە سەرەکییەکانی بەرنامەکەدا دەکەن. گفتوگۆ، ڕۆڵوازی، نواندنی کەسایەتی و ڕاهێنان کۆمەکی فێرخواز دەکەن فێر ببن چۆن کێشەکانی نێوان خەڵکی بە شێوازی جڤاکدۆستانە چارە بکەن و پاشان ئەم هونەرانە بۆ نێو ژیانی ڕۆژانەیان بگوێزنەوە. ئەم «ڕێنامەی مامۆستا»یە بە درێژایی بەرنامەکە وەک سەرچاوە بەکار بهێنە چونکە سامانێک زانیاریت بۆ دابین دەکات دەربارەی بەکارهێنانی شێوازی خوێندنەکە. بەشی «بەسەرکردنەوەی تۆژینەوه»ش، کە بنەمای بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو»ن، باسیان لێ کراوە.

Committee for Children