 ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 2010.04.26 له زنجیره‌ی به‌دواداچوونه‌کانی کوردستان تیڤی بۆ پرۆژه فێرکارییه‌کانی کۆمه‌ک له به‌رنامه‌ی به‌یانیت باش -دا نۆره‌ی فێرگه‌ی بازاڕگه و چرا هات، له‌به‌ر سه‌نگینی به‌رنامه‌که، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی به کوالیتیه‌کی نزم دانراوه. |
 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 2010.04.04 شاندێکی کۆمه‌ک له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دیدارێکیان ساز کرد، تێیدا باس له ڕه‌وتی کاره‌کانی کۆمه‌ک و گرفته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی فێرکاری وه‌ڵات کرا، گرنگترین خاڵ که هاته‌باس کردن، نه‌بوونی ده‌ستووری فیرکارییه له کوردستاندا، له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕێککه‌وتین که کۆمه‌ک وه‌ک سه‌ره‌تا ڕه‌شنووسێک له ده‌ستووره‌که ئاماده بکات به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی خۆی و ده‌ستووری وه‌ڵاتانی سکه‌ندنافی. |
|
ڕێکخراوی کۆمه‌ک، ناوه ناوه به‌رهه‌مێکی تایبه‌ت ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی. ئه‌مجاره‌یان به‌رهه‌مێکی تایبه‌ته به ناوی PR، ده‌کرێت له زۆر بواردا سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
فه‌رموون کلیکی ئێره بکه‌ن بۆ داگرتنی کتێبه‌که |
 کوردستان تیڤی له‌م به‌هاره‌دا چالاکانه به‌دواداچوونی بۆ کاره‌کانی کۆمه‌ک کردوه و ده‌ستپێشخه‌ری کردوه بۆ سازدانی زنجیره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک، وه‌ک سه‌ره‌تا له سه‌رله‌بایه‌نی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی 2010.04.19 له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت له کوردستان تیڤی دا، مێوانداری دوو کارمه‌ندی زارۆخانه‌ی شایی کرا له شاری ڕانیه‌وه. |