 له به‌هاری ئه‌مساڵدا هه‌شت کۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ به هه‌ندێک یاری فێرکاری ماتماتیک و زمان، له فێرگه‌ی ئورانیه‌نبۆرگ له شاری ئۆسلۆوه به‌دیاری بۆ فێرگه‌ی بازاڕگه‌ی شاری مه‌خموور نێردرا، ئێستا وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئه‌زموونی کاری پێده‌کرێت له هه‌موو ئاسته‌کانی خوێندندا، گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رکه‌وتوو بێت ده‌کرێت له فێرگه‌کانی دیکه‌شدا ئه‌م مۆدێله فره‌وان بکرێت. |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
 ڕۆژی 2010.04.05 فێرخوازان و مامۆستایانی فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان گه‌شتێکی به‌رنامه‌ڕێژکراومان سازدا بۆ شاری هه‌ولێر، سه‌ره‌تا سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێرمان کرد و پاشان چوینه‌پارکی مناره. ماینه‌وه تا نێزیکه‌ی سه‌عات 12:30، پاشان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان‌مان کرد. |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی ((کۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین))، ڕۆژی 2010.03.26 به ئاماده‌بوونی حکوومه‌تی ڕانیه له هۆڵی 5ی ئازار، کۆمه‌ک تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ ئاستی فێرکاری ده‌ڤه‌ری بیتوێن سازدا، تێیدا ئاماژه‌ی به کێشه سه‌ره‌کییه‌کان درابوو، ئه‌وانیش،
- په‌رتکردنی فێرگه - نادروستی دابه‌شکردنی فێرگه و مامۆستا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه هه‌ندێک له کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کزی ئاستی فێرکاری پێشان ده‌دات. له کۆتایی تۆژینه‌وه‌که‌دا، ده‌سته‌یه‌ک له نوێنه‌ری قائیمقام، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و کۆمه‌ک پێکهات بۆ کار کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره. کلیکی ئێره بکه بۆ دیتنی تۆژینه‌وه‌که به پاوه‌ر پۆینت (PPT) |
|
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی 2010.03.18 گه‌شتێکی تایبه‌ت به شوێنه‌واری مێژوویی بۆ مامۆستایانی پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک سازدرا، نێزیکه‌ی 120 که‌س له مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران له په‌روه‌رده‌کانی ڕانیه، کۆیێ، مه‌خموور، سۆران و قه‌ڵادزێ به‌شداری گه‌شته‌که‌یان کرد. سه‌ره‌تا هه‌مووان له بناری چیای سپیلک یه‌کمان گرت و به‌ره‌و شاری ئاکرێ به‌ڕێ که‌وتین، پاش گه‌یشتنمان بۆ ئه‌وێ و به‌پێ به‌ره‌و ڕه‌زا میری له ناو چیاکانی پشتی ئاکرێ به‌ڕێ که‌وتین، له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر که‌لا ئاکرێ سه‌رکه‌وتین.
|
|
زیاتر بخوێنەوە
|