 به په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه، دوێنێ 2010.03.09 هه‌واڵی کۆچی دوایی دۆست و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ک ئاینار کۆشبێرگمان پێگه‌یشت، که به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوتوپڕه‌وه پاش چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئاینار، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ک له ساڵی 2002 ه‌وه ئه‌ندام بووه و چالاکانه کۆشاوه بۆ باش کردنی ڕه‌وشی منداڵان و گه‌شه‌کردنی سیستێمی فێرکاری له کوردستان. چه‌ندین سه‌فه‌ری بۆ ئامریکا و وه‌ڵاته ئه‌وروپاییه‌کان کردوه له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی، بۆ به‌شداربوون له کۆرس و کۆنفرانسی تایبه‌ت به‌م بواره، هاوکات چه‌ندین جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان بۆ گێڕانی خولی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی وه‌ڵات. هه‌م کۆمه‌ک و هه‌م کوردستان دۆستێکی چالاکیان له‌ده‌ست دا، داواکارین گیانی ئاینار هه‌ر له به‌رزیدا شاد بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه....... |