|
له ڕۆژی 20091212 بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چۆنیێتی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانیان و زانین و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان له گه‌شتێکدا شاندی ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» پرۆژه‌کانی پۆلی هاوچه‌رخی «سه‌یدئه‌حمه‌دان، چۆمخرکه، بنه‌وشان و ناوده‌شت»ی له پژده‌ر به‌سه‌ر کرده‌وه، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا کۆمه‌ک به هاوکاری په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ پڕۆژه‌ی «پۆلی هاوچه‌رخ» بۆ پۆلی یه‌ک تا سێ پیاده ده‌کات. |
|
زیاتر بخوێنەوە
|
|
کتێبی «من ده‌توانم! ....» له شه‌ش به‌رگدا به‌رهه‌می خاتوو ئه‌مه‌نده کلینتۆن و ئێلڤیا ئێمیستیه، ساڵ پار، به‌رگی 1 تا 4ی له‌سه‌ر ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له چاپ دران و وه‌ک ئه‌زموون له پرۆژه‌کانی کۆمه‌کدا به‌کارهێنران، ئه‌نجامێکی گه‌شی هه‌بوو..، ئێستاش به‌رگی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ته‌واو بووه و ده‌خرێته به‌رده‌م به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ چاپ کردنی سه‌رله‌به‌ری به‌رگه‌کان.
- به‌رگی پێنجه‌م - به‌رگی شه‌شه‌م کلیکی ئێره بکه بۆ دیتنی هه‌ر شه‌ش به‌رگ |
|

ڕێکخراوی کۆمه‌ک، له ساڵی 2001 ه‌وه به وردی و به هاوکاری حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستان، کار له پرۆسه‌ی فێرکاری وه‌ڵاتدا ده‌کات، چه‌ندین ئه‌زموون و پرۆژه‌ی هاوچه‌رخی فێرکاری پیاده ده‌کات. له کابینه‌ی پێنجه‌می حکوومه‌تدا، په‌یوه‌ندییه‌کان گه‌یشته ئاستێک که کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌ت پلانڕێژی پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک یان ده‌کرد به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو لا، له کابینه‌ی شه‌شه‌میشدا هه‌مان شێواز به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌مان وا ده‌خوازێت که ده‌بێت کاره‌کان هه‌م چڕ‌و هه‌م فره‌وانتر بکرێن، وه‌ک سه‌ره‌تا بۆ هه‌نگاوێکی نوێ، کۆمه‌ک ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌رباره‌ی سیستێمی فێرکاری کوردستان خستۆته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی فێرکاری وه‌ڵات. فه‌رموون، کلیکی ئێره بکه‌ن بۆ دیتنی ڕاپۆرته‌که... |
|
له سه‌ردانێکی شاری مه‌خمووردا، سه‌ردانی فێرگه‌ی...
زیاتر بخوێنه‌وه |