11 میوانمان له‌سەرهێڵه
زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
| سیستێمی فێرکاری کوردستان له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ک ـه‌وه |
|
|
|
ڕێکخراوی کۆمه‌ک، له ساڵی 2001 ه‌وه به وردی و به هاوکاری حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستان، کار له پرۆسه‌ی فێرکاری وه‌ڵاتدا ده‌کات، چه‌ندین ئه‌زموون و پرۆژه‌ی هاوچه‌رخی فێرکاری پیاده ده‌کات. له کابینه‌ی پێنجه‌می حکوومه‌تدا، په‌یوه‌ندییه‌کان گه‌یشته ئاستێک که کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌ت پلانڕێژی پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک یان ده‌کرد به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو لا، له کابینه‌ی شه‌شه‌میشدا هه‌مان شێواز به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌مان وا ده‌خوازێت که ده‌بێت کاره‌کان هه‌م چڕ‌و هه‌م فره‌وانتر بکرێن، وه‌ک سه‌ره‌تا بۆ هه‌نگاوێکی نوێ، کۆمه‌ک ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌رباره‌ی سیستێمی فێرکاری کوردستان خستۆته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی فێرکاری وه‌ڵات. |



