زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
| کۆمه‌ک پرۆژه‌کانی بیتوێن و پژده‌ر به سه‌ر ده‌کاته‌وه |
|
|
|
له ڕۆژی 20091212 بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چۆنیێتی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانیان و زانین و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان له گه‌شتێکدا شاندی ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» پرۆژه‌کانی پۆلی هاوچه‌رخی «سه‌یدئه‌حمه‌دان، چۆمخرکه، بنه‌وشان و ناوده‌شت»ی له پژده‌ر به‌سه‌ر کرده‌وه، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا کۆمه‌ک به هاوکاری په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ پڕۆژه‌ی «پۆلی هاوچه‌رخ» بۆ پۆلی یه‌ک تا سێ پیاده ده‌کات. وه له ڕۆژی 13-12-2009 دا شاندی کۆمه‌ک سه‌ره‌دانی ده‌ڤه‌ری بیتوێنی کرد. ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» به هاوکاریی په‌روه‌ردی ڕانیه پرۆژه‌ی «پۆلی هاوچه‌رخ» له فێرگه‌کانی «ده‌ڵاڵان، ڕانیه، قه‌ڵات» پیاده ده‌کات. له‌و فێرگانه‌دا کۆمه‌ک پڕۆژه‌ی پۆلی هاوچه‌رخی بۆ پۆلی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می جێبه‌جێ کردووه، هه‌ر ئه‌م ڕۆژه شاندی کۆمه‌ک سه‌ره‌دانی هه‌رسێ پرۆژه‌که‌یان کرد‌و دواتر چوونه دیداری ڕێزدار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه و باس له فره‌واندنی پرۆژه‌کانی «پۆلی هاوچه‌رخی کۆمه‌ک» کرا و به‌ڵێنی هاوکاری ته‌واویان بۆ ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» ده‌ربڕی، ئه‌م پرۆژانه‌مان ئه‌زمونێکی زۆر گه‌شن له‌م ماوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵدا به‌ره‌و پێشه‌وه چوونێکی باشیان به خۆیانه‌وه بینیوه. کارزان مه‌لا قه‌ڵادزێ - کوردستان |


