زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
| کۆمه‌ک پرۆژه‌کانی سۆران و ڕه‌واندز به سه‌ر ده‌کاته‌وه |
|
|
|
له ڕۆژی 20091215 بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چۆنه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانیان و زانین و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان له گه‌شتێکدا شاندی ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» پرۆژه‌کانی پۆلی هاوچه‌رخ له سۆران به‌سه‌ر کرده‌وه، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا کۆمه‌ک به هاوکاری په‌روه‌رده‌ی ده‌ڤه‌ر پرۆژه‌ی «پۆلی هاوچه‌رخ» له پۆلی یه‌ک تا سێ بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن پیاده ده‌کات پرۆژه‌که به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆری به خۆیه‌وه دیوه، به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌که و مامۆستایان هه‌وڵێکی زۆریان خستۆته گه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتنی. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ سه‌ره‌دانی ده‌ڤه‌ری ڕه‌واندزمان کرد و سه‌ره‌تا دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌که سازدا و باسی ڕه‌وشی خوێندن و پڕۆژه‌کانی پۆلی هاوچه‌رخ کرا، ڕێکخراوی «کۆمه‌ک» به هاوکاریی په‌روه‌رده پرۆژه‌ی «پۆلی هاوچه‌رخ» له فێرگه‌ی «پاشای گه‌وره» پیاده ده‌کات. له‌و فێرگه‌یه‌دا کۆمه‌ک پرۆژه‌ی پۆلی هاوچه‌رخ بۆ پۆلی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می جێبه‌جێ کردووه. دوای ئه‌وه‌ش سه‌ره‌دانی پرۆژه‌که‌مان کرد. دواتر چووینه دیداری ڕێزدار سه‌رۆکی زانکۆی سۆران «د. موسڵیح» و دواتر به‌شی قانوون له زانکۆکه و پاشان دیداری کۆلێژی زمان و په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی وه‌رگیرا و له کۆی سه‌ردانه‌کاندا باسی په‌یوه‌ندیه‌کانی كۆمه‌ک و زانکۆی ناوبراو و په‌یمانگاکان، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر په‌رتووکی «پلانی فێرکاری هاوچه‌رخ بۆ بنه‌ڕه‌تی و زارۆخانه» و گرنگی ئه‌م باسه بۆ فێرخوازانی زانکۆ و په‌یمانگاکان کرا و کۆمه‌ک به‌ڵێنی هاوکاری بۆ هه‌موو لایه‌کیان ده‌ربڕی. کارزان مه‌لاشه‌قڵاوه - کوردستان
|


