زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
| نامه‌ی سه‌رۆک بۆ ئه‌ندامان |
|
|
|
ئه‌ندامی هێژا، سه‌ری ساڵی نوێت پیرۆز... کۆمه‌ک پێ ده‌نێته چوارده‌مین ساڵی کار کردنه‌وه، له‌م ساڵدا به‌رده‌وام و بێ‌وچان، تۆڕی به‌رفره‌وانی کوردستان و تۆڕی ڕه‌وه‌ندی کوردستان له چه‌ندین بواری جیاوازدا کاریان له‌سه‌ر سیستێمی فێرکاری کردووه. فه‌رموو‌گه‌ڵ کورته‌ی کاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مساڵ، - کردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی ڕاهێزان بۆ مامۆستایان به درێژایی ساڵ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی فێرکاریی نێوخۆ و هه‌نده‌ران. - فره‌واندنی سنووری پرۆژه‌ی پۆلی هاوچه‌رخ بۆ نێزیکی شه‌ست پرۆژه. - کردنه‌وه‌ی ((باخچه‌ی شایی هاوچه‌رخ)) له شاری ڕانیه. - دانانی «پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ بۆ فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی» بۆ سیستێمی فێرکاریی وه‌ڵات، پاش سه‌لماندنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، ئێستا وه‌ک ئه‌زموون له کاردایه. - دانانی «پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ بۆ زارۆخانه». ئه‌میش له قۆناخی ئه‌زمووندایه. - نووسین و ته‌رجه‌مه کردنی سه‌دان دۆکیومێنت بۆ سیستێمی فێرکاری. - هاوئاهانگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی کوردستاندا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌رزش و لاوان. - دروست کردنی لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ر به دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پلانڕێژی کاره‌کانی کۆمه‌ک. - بانگهێشت کردنی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌ی کوردستان بۆ وه‌ڵاتانی سوێد و نۆروێژ به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به سیستێمی هاوچه‌رخ. - سازدانی گه‌شت بۆ ناو سروشت، بۆ مامۆستایان و فێرخوازان. - سازدانی گه‌شتی ناو وه‌ڵات بۆ مامۆستایان و فێرخوازان به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به جوگرافیا و فه‌رهه‌نگ. - نوێ کردنه‌وه‌ی سایتی کۆمه‌ک و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری به‌رده‌وام. - چاوپێکه‌وتن له مێدیا و ڕۆژنامه‌کاندا ده‌رباره‌ی کاره‌کانی کۆمه‌ک. له‌م ساڵدا ته‌رکیزێکی ته‌واو خراوه‌ته سه‌ر ڕێکخستنه‌وه و پلانڕێژی له فێرگه‌کاندا، هاوکات له هه‌وڵی به‌هێزکردنی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی کاره‌کانی کۆمه‌ک له دیوانی وه‌زاره‌تین بۆ ئه‌وه‌ی سنووری پرۆژه‌کان فره‌وان و تێکڕای فێرگه‌کانی وه‌ڵات بگرێته‌وه. وه‌ک به ساده‌یی و له دیدێکی فره‌وانه‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێت، پێداویستی و هاوکاری بۆ وه‌ڵات له سنووربه‌ده‌رن، هه‌ر بۆیه نه‌خشی تۆش بۆ ئه‌م باسه گرنگه. وێڕای ڕێز سه‌رۆکی کۆمه‌ک 2009-12-25 |


