زۆرترین خوێندراونهتهوه
| ڕاپۆرتێک له شاری کۆیێوه |
|
|
|
بۆ/ رێکخراوی کۆمهک بابەت/ کارو چالاکی قوتابخانەکەمان بەرێزان بفەرموون بۆ زانینی کارو چالاکیەکانی قوتابخانەکەمان لە وەرزی دووەمی خوێندن لە ماوەی یەک مانگ لە بەرواری 3/1/2010 تاکو 27/1/2010 بە چەند خاڵێک بۆتانی دەنێرین: 1- لە بەرواری 4/1/2010 هەڵمەتی پاکردنەوەی قوتابخانە و دەوروبەری قوتابخانەمان ئەنجام دا بە بەشداری سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان. 2- لە بەرواری 5/1/2010 سەرجەم پۆلەکانی قوتابخانەکەمان شۆران و بە کۆمبار راخران سەرجەمیان 12 پۆل بوون. 3- لە بەرواری 20 / 1 / 2010 سەردانی نەمامگەی هەیبەت سوڵتانمان کرد بە مەبەستی کرینی دارو گوڵ بۆ باخچەی قوتابخانە. 4- لە بەرواری 21 / 1/2010 هەڵمەتی داچاندنی دارو گوڵمان ئەنجام دا بە ئامادە بونی سەرپەرشتیاری کارگێری بەرێز مامۆستا ئهسود تاهیر لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان. 5- لە بەرواری 16/1/2010 سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەمان کرد دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە بەمەبەستی سوپاس کردنی کەچەند پۆلەکی بۆ رایەخ کردین بە کۆمبار تابلۆیەکی جوانمان پێشکەش کرد. 6- لە بەرواری 24 / 1/2010 لێژنەی پاک و خاوێنی هەڵسان بە پشکنینی سەرجەم قوتابخانە نمرەی بۆ هەموو پۆلەکان دانا بەسەرجەم ژوورە کارگێریەکان و حانوت و پاسەوان و کارگوزار. 7- وەڵامدانەوەی سەرجەم نوسراوەکانی پەروەردە و جێبەجێکردنی هەموو کارەکانی کە پەروەردە دەری دەکات. 8- چالاک کردنی هۆڵی کۆمیوتهر و راهێنانی سەرجەم قوتابیان بە زانستی کۆمپیوتەر. 9- راهێنانی پۆلی یەکەم بە ڕێنوس کردن لەسەر کۆمپیوتەر . 10- چەند گەشتێکی زانیستیمان ئەنجامدا بۆ ئاشنا کردنی قوتابیان بە فەرمانگە و شوێنە گشتی یەکان. وەک پەرتوکخانەی کۆیە و قشڵەی کۆیە و ئاشی مام خدر. لهگهڵ ڕێزمان بەرێوەبەر مهسعوود مهولود کهریم |


