زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
| ده‌ستووری کۆمه‌ک |
|
|
|
ده‌ستووری کۆمه‌ک
§1- ناوی کۆمه‌ڵه · کۆمه‌ک
§2- پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه · کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دڵخوازی مرۆڤدۆستانه‌ی دیموکرات و سه‌ربه‌خۆیه. · بزاڤێکی میللیه، له ڕووی سیاسه‌تی حیزبی و دینه‌وه بێلایه‌نه.
§3- گۆڕان له په‌یڕه‌وی «کۆمه‌ک» دا · گۆڕان له په‌یڕه‌وی «کۆمه‌ک» دا به پێی بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه ده‌بێت.
§4- بواری چالاکیی کۆمه‌ک · داکۆکی له مافی منداڵان - له کوردستان و جیهان - له‌سه‌ر بناخه‌ی «زارۆکنامه» ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
§5- بنکه‌ی کۆمه‌ک بنکه‌ی کۆمه‌ک: ستۆکهۆڵم- سوێد.
§6- شێوازی کاری کۆمه‌ک · پیاده کردن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی کوردستان. · فراژووتن و ڕاهێزانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی کوردستان مه‌به‌ستی هه‌موو پرۆژه‌کانی کۆمه‌که، لێره‌شدا سێ ڕوانگه‌ی دێمۆکراتی،
یه‌کسانی و مافی مرۆڤ ده‌کرێنه سه‌رشار. مه‌به‌ستیش کاره ڕووه‌و ڕاستاندنی «زارۆکنامه» ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات. ئه‌مه‌یان مۆرکی
کۆمه‌که.
§7- ئه‌رکی کۆمه‌ک · تیشک خستنه سه‌ر و جه‌خت کردنی مافی زارۆکان هه‌م له کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. · کار ڕووه‌و ڕه‌خساندنی ده‌رفتی: فراژووتن، بڕوا به خۆبوون و به پێشه‌ڕۆژ بۆ مناڵانی کوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رخستنی پله‌وپایه‌ی
منداڵان له کۆمه‌ڵگه‌دا. · کار ڕووه‌و بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی منداڵ و مافی منداڵ به مه‌به‌ستی ڕاهێزانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
§8- ئه‌ندامه‌تی و ئابوونه‌ی ساڵانه · ئه‌ندامه‌تیی کۆمه‌ک ئاواڵه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئامانجه‌کانی هه‌یه. ئه‌ندامه‌تی، پاش دانانی ئابوونه‌ی ساڵانه، ده‌سه‌لمێندرێ. · هه‌موو ئه‌ندامێک مافی هه‌یه به‌شداری هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌سته‌ی ڕیبه‌ر بێت. هه‌روه‌ها بۆ هه‌یه ئاگاداری گشت دۆکیومێنت و
نووسیارێکی کۆمه‌ک بێت.
§9- ساختاری کۆمه‌ک · ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر به‌رپرسیاره له کار کردن، به‌م په‌یڕه‌وه، ڕووه‌و ڕاستاندنی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ک. · ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر بۆ هه‌یه کۆمیته و گروپی کارگێڕی ههمهجۆر بۆ پرۆژه‌ی تایبه‌ت دیاری بکات. · ده‌سته‌ی چاو‌دێر به‌رپرسه له چاودێریی کاره‌کانی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر.
§10. کۆمیته و گروپی کارگێڕ · کۆمیته‌یه‌ک به‌رپرسی ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ته · گروپێکی کار به‌رپرسه له پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ کاتێکی دیاریکراو. · کۆمیته و گروپی کارگێڕ ده‌بێت به پێی په‌یڕه‌و و ئامانجه‌کانی کۆمه‌ک کار بکه‌ن. · کۆمیته و گروپی کارگێڕ، بۆ هه‌موو بڕیارێک، ده‌بێت داوای سه‌لماندنی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر بکات.
§11. ژمێریاری چاودێری فه‌رمی به ڕاپۆرتی ئابووری و ڕاپۆرتی کاری کۆمه‌کدا ده‌چێته‌وه و ساڵانه له ڕاپۆرتی چاودێریدا ئه‌م کاره‌ی خۆی ڕوون ده‌کاته‌وه.
§12کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه: · کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌که و ساڵی جارێک ده‌به‌سترێت. · کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه له کاتی کۆبوونه‌وه‌دا، بریتییه له ئه‌ندامان، ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر و ده‌سته‌ی چاو‌دێر. · به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه به سێ هه‌فته ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامان نامه‌ی بانگهێشتن، ڕۆژه‌ڤی کۆبوونه‌وه و نووسیارهکانی دیکه‌یان بۆ
بچێت. · هه‌ر ئه‌ندامێکی به‌شدار که ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی خۆی دابێت مافی ده‌نگ دانی هه‌یه. · کۆبوونه‌وی ساڵانه کۆنتڕۆڵی کاری ساڵی ڕابوردووی کۆمه‌ک ده‌کات. ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر و ده‌سته‌ی چاو‌دێر بۆ ساڵی نوێ دێنه
هه‌ڵبژاردن. · کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه مافی هه‌یه ئه‌م په‌یڕه‌وه بگۆڕێت.
§13- کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساڵانه: · چاو‌دێر یان سێیه‌کی ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساڵانه بکه‌ن.
§14- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ک: · ئه‌گه‌ر له دوو کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌ک به دوا یه‌کدا، دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌یان کرد، ده‌کرێ کۆمه‌ڵه‌که هه‌ڵوه‌شێته‌وه. · پاش هه‌ڵوه‌شان، هه‌موو سامانی کۆمه‌ڵه‌که ده‌درێته ئه‌و لایه‌نانه‌ی کار بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی کۆمه‌ڵه‌که ده‌که‌ن. «...»
|


