9 میوانمان له‌سەرهێڵه
زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
خولی ڕاهێزان
|
سه‌ره‌تا خولی راهێزان به پرۆژه‌ی ئاشتی له شاری سوله‌یمانی به هاوکاریی SIDA / Forum Syd ی سویدی له ساڵی 2001 ه‌وه که‌وته کار. پێداویستی بواری فێرکاری له کوردستان کێشه‌ی زۆره و پێویستی به هاوکاریی هه‌موانه. کۆمه‌ک له ڕێی پرۆژه‌ی ئاشتییه‌وه خولی ڕاهێزان له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازدا بۆ منداڵ، جه‌وان و گه‌وره‌ساڵان ده‌کاته‌وه. سه‌رخستنی ئاستی فێرکاری به‌شێکی گرنگی پته‌و کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی کوردستانه. شامه‌به‌ستی پرۆژه‌ی ئاشتی • سه‌رنج به‌ره‌و خوێندن ڕاکێشێت • هۆشیاریی ده‌رباره‌ی مافگه‌لی مرۆڤ زیاد بێت • ده‌رکی مرۆڤ ده‌رباره‌ی یه‌کسانیی ژن و پیاو گه‌شتر بێت • پرسی دێمۆکراتی له بواری فێرکاریدا جێگیر بێت به‌کرده‌وه خول و کۆرسی تایبه‌ت بۆ منداڵ، لاوان و ژنان ده‌کرێنه‌وه و ئه‌م بابه‌تانه ده‌گوترێنه‌وه: • مافی مرۆڤ و مافی هاوزێدی، یه‌کسانی، مافی ژن و منداڵ • زمان و ئه‌ده‌ب • داتاکاری، هونه‌ر و مۆسیقا پرۆژه‌ی ئاشتی له پاییزی 2001 و به‌هاری2002 له شاری سلێمانییه‌وه که‌وته کار. له‌و ده‌مه‌وه چه‌ندی ناوچه‌ی وه‌ک زیڕینۆک، هه‌ڵه‌بجه، که‌رکووک، خانه‌قین، دوکان، کۆیه، که‌لار، شارباژێڕ، ڕانیه، هه‌ولێر و بادینانی گرتۆته‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی 2004 دا پرۆژه‌ی ئاشتی له شاری که‌رکووک بنکه‌ی تایبه‌تی دامه‌زراند. له ساڵی 2006 دا له شاری خانه‌قینیش گه‌شه‌ی کرد. |
|
