ڕاپۆرتی كۆمهكی كهركووك / ساڵی 2006

 

مانگی ئاپریلی 2006

·       ئاڵا عهلی بهرپرسی «پاڵمه سهنتهر» ی سوێدی سهردانی کۆمهکی کهرکووک دهکات 

·       «فێرگهی سهرهتایی بڵێسه» ی شاری کهرکووک تازه له عهرهبییهوه هاتۆته سهر خوێندنی کورد. کۆمهک، بههاری 2006، خولی زمان و مافی بۆ خوێندکارانی بڵێسه کردۆتهوه.

·       ناوچهی پهنجاعهلی له شاری كهركووك مهڵبهندی ئاوارهكانه. بارودۆخی ژیانی ئهم خهڵكه له ههموو ڕوویهكهوه ئهندازهبهدهر بهده. كۆمهك لهم ناوچهیهدا پرۆژهی «گهشبین» ی ههیه. جگه له كاروباری ڕۆژانهی پرۆژهكه كه تایبهته به بڵاوكردنهوهی سهوادداری له نێو ژنانی بێسهواددا، له ژێر چادردا خولی تایبهت بۆ منداڵانی «فێرگهی سهرهتایی زهردهشت» كردۆتهوه‌‌.

·       Hozan_200603_1.JPGدابهشینی كتێبی «پهنجاودوو پرسیاری فهلسهفهی» بهسهر خوێندكارانی فێرگهی «گردی نهورۆز» له كهركووك - بههاری  2006

·       خولی بههاری 2006 له «فێرگهی دواناوهندیی ههورامان» له شاری كهركووك سهركهتووانه كۆتا بوو.

·       «فێرگهی دواناوهندیی ههورامان» له شاری كهركووك ههوڵی جیددی بۆ پێشخستنی خوێندكارانی خۆی دهدات. كۆمهك لهم فێرگهیهدا خولی داتاكاری، زمانی ئینگلیزی و مافناسی دهبات بهڕێوه.
 

مانگی مارسی 2006

·       بههاری 2006 كۆمهك له «فێرگهی دواناوهندیی هۆزان» و «فێرگهی دواناوهندیی یازدهی ئادار» له شاری كهركووك چوار خولی داتاكاری كردهوه.

·       دابهشینی كتێبی «پهنجاودوو پرسیاری فهلسهفهی» بهسهر خوێندكارانی پۆلی چوارهم و پێنجهمی چهند فێرگهیهكی كهركووك - بهرهو نهورۆزی  2006

·       كۆمهك له فێرگهی دواناوهندیی كوێستان، به مهبهستی سهرخستنی ئاستی فێركاری، خولی تایبهت بۆ خوێندكاران دهكاتهوه‌‌

·       فێرگهی دواناوهندیی ههورامان شانۆگهرییهكی هونهركارانهی به زمانی ئینگلیزی پێشكهش كرد.

ZerdeshSchool_200602_4.JPG

مانگی فێبریواری 2006

·        سێ خولی داتاکاری له بنکهی خاسه.

·         دوو خولی داتاکاری و دوو خولی زمانی ئینگلیزی له فێرگهی دواناوهندیی کوێستانی کچان.

·         خولی زمانی ئینگلیزی / پلهی سهرهتایی له بنکهی گهشبین.

·         خولهکانی سهوادداری و ههروهها دروومانی بنکهی گهشبین بۆ خانمانی ئاواره بهردهوامه.

 

مانگی ژانیوهری 2006

·         پیاده کردنی پرۆژهی دێمۆکراتیی نێو فێرگه - به هاوکاریی کۆمهکی سوێد.

·         دوو خولی داتاکاری (کۆمپیوتهر و بهرنامهی وۆرد) له بنکهی خاسه.

·         خولی کارگێڕی و دێمۆکراسی بۆ پۆلێک له فهرمانبهرانی شاری کهرکووک – به هاوکاریی سازمانی CDA ی نهرویژی.

·         خولهکانی سهوادداری بنکهی گهشبین بۆ خانمانی ئاواره بهردهوامه.

 

«...»